عێراق ملیارێك دۆلار بۆ شەمەندەفەری هەڵواسراو تەرخان دەکات

KNN : Kurdish News Network
06:48 - 28/05/2022
عێراق

وەزیری گواستنەوەی عێراق لە بودجەی ساڵی رابردودا ملیارێك دۆلار بۆ هێڵی شەمەندەفەری ئاسمانی تەرخان کراوە، بەڵام جێبەجێ نەکراوە، لە ئێستاشدا لە پڕۆژەیاسای ئەمساڵدا جێگەی ئەو بابەتە کراوەتەوە.

 

ناسر شبلی، وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند: لە پڕۆژەیاسای ساڵی رابردو ملیارێك دۆلار بۆ کردنەوە و  دامەزراندنی هێڵی شەمەندەفەر تەرخان کراوە و لە ئێستادا نزیکەی یەك ملیار دۆلار بۆ جێ بەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە لە پڕۆژەیاسای (2022) جێگەی کراوەتەوە، چاوەڕێی حکومەتی نوێی عێراق دەکەن بۆ ئەوەی رەزامەندی لەسەر ئەو بڕە پارە دەربڕێت.

 

باسی لەوەشکردوە، سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق پێی باشە ئەو پڕۆژەیە بچێتە بوار جێبەجێ کردنەوە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی شەقامەکان و ئاسانکاری هاتوچۆی هاوڵاتییان.

 

وەزیری گواستنەوە دەشڵێت: هاوڵاتییان کە بیانەوێت بۆ چەند شوێنێك بڕۆن لە شارە گەورەکان پێویستییان بە زیاتر لە کاتژمێر و نیوێکە، بۆیە بیرمان لەو پڕۆژەیە کردوەتەوە.

320 جار خوێندراوەتەوە