دواى نزیکەى (100) رۆژ لە ئامادەکارى و ئەنجامدانى ژمارەیەک کۆبونەوە،
ئەمڕۆ شەممە، دیدارى یەکێتى نیشتمانى کوردستان لەژێر دروشمى " نوێبونەوە و
چاکسازى". دەستیپێکرد.
دیدارەکە
کاتژمێر (10:00) لە هۆڵى پێشمەرگە لە شارى سلێمانى دەستیپێکرد و لە وتارى کردنەوەى دیدارەکەش، قوباد تاڵەبانى سەرپەرشتیاری گشتی دیداری یەکێتی رایگەیاند: دیدارى یەکێتى دەبێتە مایەى
نزیکبونەوەى یەکێتى لەگەڵ لایەنگرانى و دەنگدەرانى.
جەختیشى کردەوە،
پێویستە داڕشتنەوەیەکى راستگۆیانە بۆ سیاسەتى حیزبەکەیان بکەن.
لەدیدارى
یەکێتیدا، ژمارەیەکى زۆر ئەندام و لایەنگرو بەرپرسانى ئەو حیزبە لە هەرێمى
کوردستان و دەرەوەى هەرێم بەشدارن.
دیداری یەکێتی
وەک خۆیان دەڵێن،" ھەوڵێکە بۆ نوێکردنەوەی توانا حیزبییەکان و ھۆکارێکی گرنگە
بۆ بەھێزکردنی خواستی چاکسازی لە دامەزراوە و ئۆرگانەکانی حزب و دوبارە داڕشتنەوەی
سیاسەت و دیدگای یەکێتی بۆ کۆی پرسەکان".
405 جار خوێندراوەتەوە