قەرزە دەرەکییە کورتمەوداکانی تورکیا گەیشتنە 132.3 ملیار دۆلار و بەوەش تورکیا ئاستێکی پێوانەیی لە زۆری رێژەی قەرزەکانیدا تۆمارکرد.
بەگوێرەی راپۆرتی بانکی ناوەندیی تورکیا، قەرزە دەرەکییە کورتخایەنەکانی ئەو وڵاتە بە بەراورد بە کۆتایی ساڵی 2021 بە رێژەی 9.9% زیادیکردوە.
راپۆرتەکەی بانکی ناوەندیی تورکیا ئەوەی خستوەتەڕو کە قەرزە دەرەکییە کورتخایەنەکانی وڵاتەکەی گەیشتونەتە 132 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار.
هاوکات رۆژنامەی زەمەنی تورکی بڵاویکردوەتەوە کە تورکیا بەو رێژە زۆرەی قەرزەوە، ئاستێکی پێوانەیی لە زۆری رێژەی قەرزەکانیدا تۆمارکردوە.
419 جار خوێندراوەتەوە