وێنە؛ پارکی نیشتیمانى ئەمەریکا بناسە

KNN : Kurdish News Network
02:09 - 22/05/2022
گەلەری

پارکی نیشتیمانى ئەمەریکا ( یەلەوستەون)، دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاو بە زۆری لە ویلایەتی وایۆمینگە و درێژ دەبێتەوە بۆ ناو ویلایەتەکانی ئایداهۆ و مۆنتانا.

 سنووری پارکەکە ڕووبەری 3،486 میل دووجایە واتە  (8983 کیلۆمەتری چوارگۆشە)یە و بە باڵیۆزى پارکەکانى جیهان ناسراوە.

پارکە لە ساڵى 1807 لەلایەن راوچییەکەوە دۆزاراوەتەوە، دواتر لە لایەن سەرۆکى ئەوکاتەى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکاوە وەک پارکى نیشتیمانى ئەمەریکا ناسێنرا.

ئامانج لە دەستنیشانکردنى وەک پارکى نیشتیمانى پارێزگارى کردن بووە لە ژینگەو ژیانى گیاندارانى ناوچەکە.

دیمەنى جوانى چیاکانى رۆکى شوێنى پارکەکەى سەرنجڕاکێشتر کردووە، چونکە وەک دەفرێک کەوتوەتە نێوان چیاکانى ڕۆکییەوە.

یەلەوستەون ناوبانگی هەیە لەبەر هەبونى دۆڵى زۆر، تایبەتمەندییە جیۆترمالییەکان، دەریاچە، چیا، روبار، تاڤگە جۆراوجۆر و ژیانی ئاژەڵە کێوییەکان.

پلەى گەرمى لە پارکەکە بەپێى وەرزەکان دەگۆڕێت، بۆنمونە لە زستاندا دەگاتە 42 پلە ژێر سفرى سیلیزیەوە.

جۆراو جۆرى ئاوەکان و گڕکانە بەردەوامەکان و ژینگەو گیاندارە سەیرو سەرەمەرکان پارکەکەیان بە جیهان ناساندوە و ئەوەش وایکردووە ساڵانە هەزاران گەشتیار لە تەواوى جیهانەوە سەردانى بکەن.

292 جار خوێندراوەتەوە