چین لە مانگێکدا
زیاتر لە 407 ملیۆن و 533 هەزار لیتر بەنزینی بۆ عێراق ناردوە.
حکومەتى چین دەستی بە هەناردەکردنی بەنزین بۆ عێراق
کردەوە و لە مانگی نیساندا زیاتر لە 407 ملیۆن و 533 هەزار لیتر بەنزینی بۆ عێراق
ناردوە.
بەپێى راپۆرتی
مانگانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگەکانی چین؛ دوای ئەوەی لە چەند مانگی سەرەتای ئەمساڵدا
هەناردەکردنی بەنزین لە چینەوە بۆ عێراق وەستێنرابو، لە مانگی نیساندا ئەو پرۆسەیە
دەستیپێکردوەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە
کە ئاستی هەناردەی بەنزین لە چینەوە بۆ وڵاتانی دیکە بە رێژەی 38.7% دابەزیوە.
ئەوە لە
کاتێکدایە، چین گەورەترین هەناردەکاری بەنزینە بۆ وڵاتانی؛ سەنگافورە، پاکستان، فلیپین،
ئیندۆنوسیا و بەنگلادیش.
404 جار خوێندراوەتەوە