نوێنەری عێراق لە رێكخراوی ئۆپیك رایگەیاند: رێکخراوی ئۆپیك
ڕەزامەندی دەربڕیوە لە مانگی حوزەیرانەوە پشكی عێراق بۆ چوار ملیۆن بەرمیل و پێنج
سەد هەزار بەرمیل زیاد بكات.
محەمەد سەعدون نوێنەری عێراق
لە رێكخراوی ئۆپیك رایگەیاند: پشكی عێراق لەم ساڵدا رۆژانە (50) هەزار
بەرمیل زیادیكردوە و لە مانگی حوزەیراندا دەکرێتە چوار ملیۆن بەرمیل
و پێنج سەد هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
دەشڵێت: عێراق مافی ئەوەی هەیە بە پێی
سەقفی بەرهەمهێنان بەرهەمەكەی زیاد بكات و لە مانگەكانی تەمموز و ئاب و ئەیلولدا (50)
هەزار بەرمیل لە مانگێكدا زیاد بکات و بگاتەوە ئاستی ئاسایی بەرهەمی خۆی.
باسی لەوەشکردوە، پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت لە سەروی تا چارەكی سێهەمی
ئەمساڵ لە سەرو (100) دۆلارەوە بمێنێتەوە.
199 جار خوێندراوەتەوە