کوشتارگەی نوێی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاڕاستەی
هاوڵاتییانی شاری سلێمانی کردوە و جەختی لەوەشکردوەتەوە کە ناهێڵن پەتای تای
خوێنبەربون لە شارەکە بڵاوببێتەوە.
کوشتارگەی نوێی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و
تێیدا هاتوە: هاوڵاتی ئەزیز و خۆشەویست، پشتیوان بە خوای گەورە، دڵنیابن
هەتا رۆڵەکانتان هەبن لەکوشتارگەی نوێی سلێمانی و سەرجەم کوشتارگەکانی کوردستان،
ناهێڵین ئەم پەتا نەگریسەی (تای خوێنبەربوون) رو لێرە بکات.
داوا لە هاوڵاتیانیش دەکەن هاوکاریانبن بەهیچ شێوەیەك گۆشتی
سەرجادە و شەقامەکان نەکڕن کە پشکنینی بۆ نەکراوە.
دەشڵێت: چەند ئاژەڵێك لە کوشتارگەی نوێی سلێمانی کە بەهۆی
هەبوونی گەنەوە لەلایەن ستافی پزیشکیی پێش سەربڕین ڕەتکراوەتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی رابردوەوە پەتای تای خوێنبەربون لە عێراقدا بڵاوبوەتەوە و هۆکاری سەرەکی ئەو نەخۆشییە پێوەدانی گەنەیە و لە رێگەی ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و پارێزگاکانی هەرێمیش چەند رێکارێکییان بۆ رێگری کردن لەو نەخۆشییە گرتوەتەبەر.
635 جار خوێندراوەتەوە