لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: نرخی گەنمی وەرگیراو وەک
پاڵپشتییەك بۆ جوتیاران لە یاسای ئاسایشی خۆراك زیاد دەکرێت.
سەلام شەمەری، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: نرخی
هەر تۆنێك گەنم لە (100) هەزارەوە بۆ (850) هەزار زیاد دەکرێت.
باسی لەوەشکردوە، ئەو زیادکردنە لە یاسای ئاسایشی خۆراکدا دەچەسپێنرێت و هەوڵدەدرێت بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆ زیاتر بکرێت.
هەفتەی رابردوش، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق (500) ملیار دیناری بۆ پاڵپشتی جوتیاران و بەرهەمی ناوخۆ دابین کرد و راشیگەیاند، بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆ ئەمساڵ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و دەمانەوێت ئاستەکەی زیاتر بکەین.
ساڵانە حکومەتی ناوەندی ساڵانە نزیکەی پێنج ملیۆن تۆن گەنمی ناوخۆی جوتیاران دەکرێتەوە و پێداویستی ناوخۆی پێ پڕ دەکاتەوە.
1233 جار خوێندراوەتەوە