تەندروستی کەرکوک بەهێزی سەربازی روبەڕوی ڤایرۆسی تای خوێن بەربون دەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
06:37 - 12/05/2022
کوردستان
+
-

دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی تای خوێن بەربون و تۆمارکردنی دوەم حاڵەت لە پارێزگای کەرکوک، تەندروستی شارەکە بەهێزی سەربازی روبەڕوی ڤایرۆسەکە دەبێتەوە.

پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە کەرکوک رایگەیاند؛ ئەمڕۆ دوەم حاڵەتی تای خوێن بەربون تۆمارکرا کە پیاوێکی تەمەن 36 ساڵە و پیشەی مامۆستايه.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ رێگری لەبڵاوبونەوەی زیاتری نەخۆشیەکە و جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی، بەفەرمانی عەلی فرێجی فەرماندەی بارەگای پێشکەوتوی هێزەکانی عێراق لە کەرکوک و راسپاردەی بەڕێوەبەری تەندروستی، هێزێکی زۆری ئەمنی لە فەوجی مغاویر و لیوای 61ی تایبەت و فەوجی تەکتیکی پێکهێنرا بۆ رێگریکردن لەسەربڕینی ئاژەڵ و فرۆشتنی گۆشت لە دەرەوەی ئەو شوێنانەی مۆڵەت پێدراون.

258 جار خوێندراوەتەوە