(12)ی ئایاری هەموو
ساڵێک وەک رۆژی پەرستاران لە جیهاندا دیاریکراوە، بەپێی دواین ئاماری تەندروستی
جیھانی کە لە ساڵی 2020 بڵاوی کردۆتەوە لە سەرانسەری جیھاندا (28)
ملیۆن پەرستار بوونی هەیە.
Florence Nightingaleی بە رەگەز بەریتانی لە (12)ی ئایاری(1820) لەشاری فلۆرەنسا لەدایکبووە و لە (13) ی ئابی
(1910)کۆچی دوایی کردووە، بەهۆی ئەوەی چاکسازێکی کۆمەڵایەتیی، ژمێریار و پەرستار
بووە، رۆژی لەدایکبوونەکەی کراوە بە رۆژی پەرستاریی لە جیهاندا.
ئەنجومەنی جیھانی
پەرستاران لە ساڵی (1956)ـەوە رۆژی(12)ی ئایاری وەک رۆژی جیھانی پەرستاران
دەست نیشان کردووە.
ئەم پەرستارە لە
شەڕی (قرم)دا لە(1853-1856)چارەسەری سەربازە بریندارەکانی شەڕی دەکرد، بە چەشنێک لە
کۆی کاتەکانی ژیانی لە ڕۆژێکدا چارەسەری سەربازە بریندارەکانی دەکرد.
Nightingale لە ساڵی (1860) لە نەخۆشخانەی (St
Thomas) شاری لەندەن قوتابخانەیەکی تایبەت بە
پەرستاریی کردەوە، بەمەش پەرستاریی بردە قۆناغێکی نوێوە و بوو بە یەکەم قوتابخانەی
پەرستاریی مەدەنیی.
لە دوای بڵاو
بوونەوەی کۆرۆناوە پەرستاران لەگەڵ پزیشکان لە ریزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادان
لەو وڵاتانەی کە کۆرۆنا زۆر تیایاندا بڵاوە ، پەرستاران رۆڵیکی گەورەیان بینیوە لە
پاراستنی گیانی ئەو کەسانەی کە بەھۆی توشبونیان بە کۆرۆنا دەبرێنە نەخۆشخانەکان.
رێكخراوی تەندروستی
جیهانی لە راپۆرتەکانیدا باسی لهوهكردوه، "لەمیانی بڵاوبونەوە و تەشەنەسەندنی
ڤایرۆسی كۆرۆنادا، خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانی سەرتاسەری جیهان تێكڕا پێویستیان
بە(5.9)ملیۆن پەرستار هەیە".
هاوكات بەپێی
ئامارەكان ژمارەی پەرستاران لە ماوەی نێوان ساڵانی (2013) بۆ (2016) بە ئەندازەی
(4.7) ملیۆن كارمەند زیادیكردوە.
بەپێى راپۆرتی سەنتەری
کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردنی نەخۆشییەکان لە ئەمەریکا، کە لە ناوەڕاستی بڵاوبوونەوەی
کۆرۆنا بڵاوی کردەوە، لە (%6)ی هەموو ئەو
توشبووانەی کۆرۆنا کە لە نەخۆشخانە خەوێندراون ستافی تەندروستی بوون، لەنێو ئەوانیشدا
(%36.6) یان پەرستار بوون.
لە هەرێمى
کوردستانیش، تائێستا ئامارێکى دروست لەبەردەست نیە، بەڵام بەپێى ئامارێکى سەندیکاى
کارمەندانى تەندروستى کە 34 هەزار ئەندامیان هەیە و لەو رێژەیەش (64%)یان
پەرستارن.
261 جار خوێندراوەتەوە