نرخی زێر بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزی

KNN : Kurdish News Network
02:43 - 11/05/2022
ئابوری
+
-

بۆ رۆژی سێیەم نرخی زێر لە بازاڕەکانی عێراق دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

 

نرخی هەر مسقاڵێك زێری عەیارە (21)ی خەلیجی و تورکی بە (380) هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ سێشەممە هەر مسقاڵێك دو هەزار دیناری لێبوەتەوە.

هاوکات، هەر ئۆنسەیەك زێر بە هەزار و (834) دۆلارە، لە کاتێکدا دوێنێ بە هەزار و (850) دینار بوە، بۆ هەر ئۆنسەیەك (16) دۆلار دابەزیوە.

 

نرخی هەر مسقاڵێك زێری عەیارە (18) دو هەزار دینار دابەزیوە و بە (328) دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

 

نرخی لیرەی دوبەی بە (390) دۆلار و سێ دۆلار دابەزییوە.

4815 جار خوێندراوەتەوە