نرخى نەوت بەرز بوەوە

KNN : Kurdish News Network
08:40 - 09/05/2022
ئابوری

پێگەی ئۆیل پڕایس، بڵاوی کردەوە بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە (112)دۆلار و (06) سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت. بەمەش نرخەکەى بەراورد بە دوێنێى بەرزبونەوەى بەخۆیەوە بینیوە.

نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمریکیش. ئەمڕۆ بە (109) دۆلار و (08) سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

لەدواى دەستپێکى جەنگى روسیا و ئۆکرانیا، نرخى نەوت بەخێرایى روى لەبەرزبونەوە کرد، بەشێوەیەک نرخەکەى گەیشتە سەروى (130) دۆلار.

596 جار خوێندراوەتەوە