پەرلەمانى عێراق گفتوگۆ لەبارەى پرۆژەیاساى بەتاوان ناساندنى ئاسایى کردنەوەى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل دەکات.
سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق وەزرى یاسادانان درێژدەکاتەوە و خوێندنەوەى یەکەمیش بۆ پرۆژەیاساى بەتاوان ناساندنى ئاسایى کردنەوەى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل دەکات و پرۆژەیاساى پالپشتى خێرا بۆئاسایشى خۆراکیش دەخاتە دەنگدانەوە.
فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەى نێوان محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەگەڵ هەردو جێگرەکەیدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچو، بڕیاردراوە وەزرى یەکەمى یاسادانانى ئەم خولەى پەرلەمانى عێراق بۆماوەى یەک مانگ درێژبکرێتەوە.
بەپێى راگەیەنراوەکەى پەرلەمانى عێراق بڕیارداوە لە رۆژانى چوارشەممە و پێنج شەممەى ئەم هەفتەیە دانیشتنى پەرلەمانى عێراق بەرێوەبچێت کە تێیدا خوێندنەوەى یەکەم بۆ پرۆژە یاساى بەتاوان ناساندنى ئاسایى کردنەوەى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل دەکرێت و هەروەها پرۆژە یاساى پاڵپشتى خێرا بۆ ئاسایشى خۆراک و گەشەپێدان دەخرێتە دەنگدانەوە.
173 جار خوێندراوەتەوە