وێنە؛ مێژوى 12 هەزار ساڵەى دیاربەکر گەشتیارێکى زۆرى بردوەتە شارەکە

KNN : Kurdish News Network
07:23 - 04/05/2022
هەمەڕەنگ
+
-

مێژوى 12 هەزار ساڵەى شارەکە وایکردووە لەکاتى پشو و بۆنەکان گەشتیارێکى زۆر رابکێشێت، ئەوەتا بۆ جەژنى رەمەزان بەپێى وتەى سەرۆکى کۆمەڵەى گەشتیارى و خاوەن هۆتێلەکانى دیاربەکر (100%)ى شورى هۆتێلەکان گیراون و پڕبون لە میوان و کەشتیار.

بەرپرسى گەشتیارى ماردینیش دەڵێت:"بۆ ئێمە بووەتە دوو جەژن. یەکەمجارە بەو رێژە زۆرە گەشتیار رولە ماردین بکەن".

ئەم دوو شارەى باکورى کوردستان (ماردین و دیاربەکر) بە شوێنەوارە مێژووییەکان بەناوبانگن و لانکی چەندین شارستانییەتی هەزاران ساڵەن، بۆیە لەگەڵ ئاساییبونەوەی ژیان بە گرتنەبەری رێوشوێنەکان بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانی بیانی و ناوخۆ بۆ جەژنی رەمەزان رویان لەو دوو شارە کردووە.



زۆربەى گەشتیارەکان شوێنەوارە مێژوییەکانى دیاربەکر کە خراوەتە لیستی میراتی جیهانیی یونسکۆ، لەوانە (مۆزەخانەی ئیچکالە، مزگەوتی گەورە کە وەک پێنجەمین حەرەمی شەریفی جیهانی ئیسلامی قبوڵ کراوە، پردی ئۆنگۆزلو و خانی حەسەن پاشا)، هەروەها، شەقام و کۆڵانە مێژوییەکانی ماردین، مۆزەخانەی ماردین، قوتابخانەی ئایینی قاسمییە و کڵێسای دەیرولزافاران، بەسەر دەکەنەوە.



بەپێى ئامارەکانى کۆمەڵەى گەشتیارى دیاربەکر، لەساڵى رابردودا سەرەڕاى گرتنەبەرى رێوشوێنەکانى کۆرۆنا، بەڵام سێ هەزار و 200 گەشتیاری بیانی رویان لە شارەکە کردبوو، بەڵام ئەمساڵ لە ئێستاوە زیاتر لە نۆ هەزار و 300 گەشتیار سەردانی دیاربەکریان کردووە. ئەم ئامارە بۆ ماردینیش هەمان شتە وەک خۆیان دەڵێن ئەم جەژنەیان دو جەژنە.

433 جار خوێندراوەتەوە