پلانى حکومەتى بەریتانیا بۆناردنى کۆچبەران بۆ رواندا دوا دەکەوێت و وتەبێژى
سەرۆک وەزیرانى ئەو وڵاتەش هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات.
ماکس بلاین، وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگەیاند: پێدەچێت جێبه‌جێكردنی پلانی حكومه‌تى بەریتانیا
بۆ ناردنی په‌نابه‌ران بۆ رواندا، دوابکەوێت و ماوەى چەند مانگێکى پێبچێت.
وتهبێژهكهى سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا له لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌نوسان هۆکارى
دواکەوتنى ئەوپلانەى بۆ دروستبونى ئاستەنگى یاسایى گەراندەوە و رونیشکردەوە، پێدەچێت
ئه‌و ئاسته‌نگه یاساییانه ببنه هۆكاری ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كه ماوه‌یه‌كی
زۆرتری پێ بچێت.
ئەو لەکاتێکدا ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له سه‌ره‌تای ساڵی 2022ه‌وه له‌رێگه‌ی
ده‌ریای مانشه‌وه به به‌له‌م خۆیان گه‌یاندوه‌ته كه‌ناراوه‌كانی به‌ریتانیا گه‌یشتوه‌ته
حه‌وت هه‌زار و 240 كه‌س.
1694 جار خوێندراوەتەوە