توێژینەوەیە لەسەر توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە و
بەشێك لە توشبوان دوچاری چەند گرفتێك بونەتەوە بە جۆرێك وا هەست دەکەن (20) ساڵی
دیکە لە تەمەنیان زیاد بوە.
توێژەرانی زانکۆی ئیمپڕیال کۆلێجی لەندەن توێژینەوەیەکیان
لەسەر توشبوانی کۆرۆنا ئەنجامداوە و زیاتر کاریان لەسەر زیرەکی و بیرەوەری ئەو
کەسانە کردوە.
زاناکان بۆیان دەرکەوتوە کۆرۆنا کاردەکاتە سەر دەرون و
مەعریفەی توشبوان تەنانەت شەش مانگ دوای چاکبونەوەیان لەو نەخۆشییە.
زاناکان دەڵێن: لە سەرەکیترین کاریگەرییەکانی ئەو
ڤایرۆسە بریتین لە ماندویەتی، تەمی مێشک، بەبیرنەهاتنەوەی وشە، ناڕێکی خەوتن، دڵەڕاوکێ
و خەمۆکی.
ئەوەشیان خستوتەڕو، دوای زیاتر لە شەش مانگ لە
لێکۆڵینەوە لەو کەسانە دەرکەوتوە نەمانی مەعریفە و زانیاری و لەبیرچونەوە و
پیربونی پێشوەختە بەرۆکی بەشێك لە توشبوانی کۆرۆنای گرتوە.
248 جار خوێندراوەتەوە