وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاگادارییەکی لیژنەی بینی مانگی بڵاوکردەوە سەبارەت بەیەکەم رۆژی جەژن.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە: ئێوارەی ئەمرۆ شەممە (2022/4/30)، لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە ھەماھانگی لەگەڵ لیژنە لاوەکیەکان لەپارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ئیدارەسەربەخۆکان بەمەبەستی دیاری کردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز کۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بۆ ئەم مەبەستە دەزگاکانی راگەیاندن بانگھێشت دەکەن بفەرمون بۆ رێکخستنی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی.
وەزارەتی ئەوقاف دەشڵێت: شوێنی کۆبونەوەکە و کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە لە دیوانی وەزارەت ئەمڕۆ شەممە (2022/4/30) کاتژمێر (6:30) خولەك دەبێت.
18269 جار خوێندراوەتەوە