یەکەم رۆژی جەژن دیاریکرا

KNN : Kurdish News Network
12:30 - 30/04/2022
جیهان
+
-

پەیمانگەی نەتەوەیی میسر بۆ توێژینەوەی گەردونناسی راگەیەنراوێکی لەبارەی  دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنەوە بڵاوکردەوە و سەنتەری لیبیا بۆ زانستی گەردونناسیش هەمان پێشبینی بۆ ئەو رۆژە خستوەتەڕو. 

 

 

پەیمانگەی نەتەوەیی میسر بۆ توێژینەوەی گەردونناسی رایگەیاند: سبەینێ یەکشەممە، تەواوکاری مانگی رەمەزانە بەو پێیەش مسوڵمانان پێویستە ئەمساڵ (30) رۆژو بگرن و رۆژی دوشەممە (2022/5/2) یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانە.

 

 

جاد قازی، سەرۆکی پەیمانگاکە رایگەیاند: مانگی شەوال لە دوای خۆرئاوابون لە هیچ وڵاتێکی مسوڵمان و عەرەبی دەرناکەوێت و بۆ ئەمساڵی کۆچی (1443) بەپێی لێکدانەوەکان لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە دەردەکەوێت.

 

 

 

سەنتەری لیبی بۆ زانستی گەردونناسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، مانگی شەوال لە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (29)ی رەمەزان (30/4/2022) دەرناکەوێت و تەنانەت بە تەلەسکۆبیش بەدیناکرێت.

 

 

ئەوەشی خستوتەڕو، مانگی شەوال لە شەوی شەممەدا لە دوای کاتژمێر (10:30) لەدایک دەبێت و لەبەرئەوە لە ئێوارەی شەممەدا دەرناکەوێت.

 

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە لە (30)ی رەمەزاندا دوای خۆرئاوابون مانگی شەوال بۆ ماوەی (45) خولەك لە ئاسماندا دەمێنێتەوە و دەتوانرێت بەبێ بەکارهێنانی تەلەسکۆب و دوربین بینیرێت.

8885 جار خوێندراوەتەوە