دوای راپۆرتێکی KNN وەزیری دارایی چەند
پێداویستییەك بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دابین دەکات.
KNN راپۆرتێکی لەبارەی کەموکوڕی و نەبونی
ماددەی پاککەرەوەی ئاوی خواردنەوە لە بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی خستەڕو، دوا بە دوای ئەو راپۆرتە وەزیری دارایی
هەرێم رەزامەندی لەسەر کڕینی چەند مەوادێك بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەربڕی.
ئاوات جەناب نوری،
وەزیری دارایی هەرێم نوسراوی ژمارە (4776)ی لە (28/4/2022) ئاڕاستەی وەزارەتی
شارەوانی کردوە و تێیدا رەزامەندی دەربڕیوە بە کڕینی مەوادی پاککەرەوەی ئاوی
خواردنەوە لە جۆری شەب و کلۆر و پۆلیمەر بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی.
5068 جار خوێندراوەتەوە