سەرچاوەیەکی
ئاگادار لە تیمی دانوستانکاری ئێران ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا تاران بڕیاری کۆتایی
لەسەر ڕەشنووسی ڕێککەوتننامە پێشنیازکراوەکە نەداوە، هاوکات شاندێکی قەتەری
بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی پەیامەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتوونەتە تاران.
ئاژانسی هەواڵی
فارس لە زاری سەرچاوەکەوە بڵاویکردەوە: "هێشتا ئێران بڕیاری کۆتایی خۆی
سەبارەت بەو ڕێککەوتننامەیە ئاشکرا نەکردووە، بەڵکو هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەکان
بۆ ڕەهەندە سیاسی، یاسایی و هونەرییەکانی پێشنیازەکان بەردەوامن".
ئاژانسەکە کە
نزیکە لە دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکانی ئێرانەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە،
لێکۆڵینەوە لە ڕەهەندە جیاوازەکانی پێشنیازەکان لەسەر ئاستی شارەزایان و
بڕیاردەدەکان بەردەوامە و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بە وردی هەڵسەنگاندن بۆ
لایەنە جیاوازەکانی بابەتەکە دەکەن.
101 جار خوێندراوەتەوە