ئەڵمانیا کە نزیکەی 9،1 ملیار یورۆی داوە بۆ سوتەمەنی فۆسیلی روسیا، گەورەترین
هاوردەکاری فۆسیلی روسیایە، بەوەش لە هەر رۆژێکى جەنگەکەدا روسیا یەک ملیار یۆرۆى
لە هەناردەکردنى ئەو سوتەمەنییەدا دەستکەوتوە
بەپێی ئەو شیکارییەی ناوەندی توێژینەوەی وزە و هەوای پاک (CREA)، لەبارەی هەناردەی نەوت، غازی سروشتیی و خەڵوزی
روسیا ئەنجامیداوە، دەرکەوتووە کە داهاتی هەناردەی بەردەوامی نەوت و غازی روسیا لە
رێگەی بۆرییەکان زۆر زیاترە بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو.
شیکاریەکە نیشانی دەدات کە کۆمپانیا گەورەکانی وەک ئیکسۆن مۆبیل، شێڵ، تۆتاڵ،
رێپسۆل و بی پی بەردەوامن لە هاریکاریکردن لەگەڵ روسیادا.
لە شیکارییەکەدا ئەوەخراوەتەڕو، یەک لەسەر چواری ناردنی سووتەمەنی فۆسیلی روسیا
دەگاتە پێنج بەندەری وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، ئەو بەندەرانەش بریتین لە؛ رۆتردام
و ماسڤلاکت لە هۆڵەندا، تریستی لە ئیتاڵیا، گدانسک لە پۆڵەندا و زیبروگ لە بەلجیکا.
بەپێی داتاکان لە دەستپێکی جەنگەوە تا ئێستا کە 63 رۆژ بەسەر جەنگەکەدا
تێپەڕیوە، بڕی ئەو داهاتەی روسیا لە هەناردەکردنی سوتەمەنی فۆسیل دەستی کەوتووە 63
ملیار یورۆیە.
ئەڵمانیا کە نزیکەی 9،1 ملیار یورۆی داوە بۆ سووتەمەنی فۆسیلی روسیا، گەورەترین
هاوردەکاری فۆسیلی روسیایە. ئیتاڵیا بە بەهای 6،9 ملیار یورۆ سووتەمەنی فۆسیلی لە
روسیا هاوردە دەکات، چین بە بەهای 6،7 ملیار یورۆ، هۆڵەندا بە بەهای 5،6 ملیار یورۆ،
تورکیا بە بەهایی 4،1 ملیار یورۆ و فەڕەنسا بە بەهای 3،8 ملیار یورۆ، یەکێتیی ئەوروپا، بە بەهای 44 ملیار یورۆ، سەدا 71ی تێکڕای سووتەمەنی فۆسیلی
روسیا هاوردە دەکات.
502 جار خوێندراوەتەوە