بە تەمەنترین کەسی جیهان گیانی لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
02:10 - 25/04/2022
هەمەڕەنگ
+
-

کانی تاناکا، بە تەمەنترین کەسی جیهان و ژاپۆن لە تەمەنی (119) ساڵی کۆچی داوایی کرد.

 

تاناکا لەساڵی (1903) لە شاری فوکوکا لەدایك بوە، نزیکەی سەدەیەك لەمەوبەر هاوسەرگیری کردوە و چوار منداڵی هەیە و لەساڵی (2019) ناوی لە کتێبی گینیسی جیهانی وەکو بەتەمەنترین کەس تۆمارکرا.

 

تاناکا، تا کۆتایی ژیانی کەسێکی تەندروست بوە و بەردەوام کاری کردوە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ژیانی لە خانەی بەساڵاچواندا بەسەر بردوە.

 

لەساڵی (2021)دا حکومەتی ژاپۆن ویستی تاناکا بەشداری لە وەرگرتنی مەشخەڵی ئاگری ئۆڵۆمپیاتی تۆکیۆدا بکات، بەڵام بەهۆی رێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، نەیتوانی ئامادەی ئەو بۆنەیە بێت.

 

لە ئاهەنگی لە دایكبونی (119) ساڵەیدا هیوای خواست بگاتە تەمەنی (120) ساڵی، بەڵام گیانی لە دەستدا.

 

تاناکا رۆژانە کاتژمێر (6)ی بەیانی لە خەو هەستاوە و لە پاشنیوەڕۆدا خەریکی خوێندنەوە و فێربونی ماتماتیك بوە و چەند کاتژمێرێکیش بە خەت خۆشییەوە بەسەر بردوە.

803 جار خوێندراوەتەوە