یاری سینی سینیانێ یان سینی و زەرف، لە سنییەک و 11 زەرف پێکدێت کە مورویەکی
بچووک لە یەکێک لە زەرفەکان دەشاردرێتەوە و لەلایەن دوو تیمی سێ کەسییەوە ئەنجام دەدرێت،
یاریزان دەتوانێت لە کۆی 11 زەرف، نۆ دانەی بەتاڵ بکاتەوە و دوو دانەیشی وەک گوڵ لێبدات.
ئەم یارییە لەشارەکانی ھەولێر و کەرکووک مێژویەکی دوور و درێژی ھەیە بەھۆی
کەشێکی تایبەت و بوونی چەندین پێکھاتەیەک تیایدا، ساڵانە لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزان،
یاریزانان ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی یاری سینی سینیانێ دەکەن و چەند یاریزانێک بەشێوەی
تیم دابەش دەبن.
ماوەی چەند ساڵێکە ئەم یارییە گواستراوەتەوە بۆ شاری سلێمانی و بەشێک لە هەوادارانی
ئەم یارییە شەوانی رەمەزان لە کەشێکی تایبەت بە ئەنجامدانی سینی و زەرف بەسەردەبەن.
228 جار خوێندراوەتەوە