کەى مباپێ دەگاتە مەدرید

KNN : Kurdish News Network
05:49 - 22/04/2022
وەرزش
+
-

ئاسکەکەى پاریس سانجێرمان کە ئەمساڵ لەلایەن یانەى شاهانەوە هیوا بڕاوکرا و لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا کرایە دەرەوە، ئامادەکارى دەکات بۆ دەستپێکردنى خولێکى نوێى دانوستان لەگەڵ ریاڵ مەدرید و بەوهیوایەى خەونى منداڵى لە یانە شاهانەییەکەدا بهێنێتەدى.

لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی کیلیان مباپی لەگەڵ پاریس سانجێرمان و دەوڵەمەندانى قەتەڕ کۆتایى دێت، بەڵام تائێستا ئاسکە ئاڵتونییەکە ئامادە نەبووە گرێبەستەکەى نوێبکاتەوە، بەڵکو بەرگى سپى و گەورەیى مێرەنگى واى لەو کوڕە کردووە، هەموو ئەو پارە زۆرانە بخاتە لاوە کە پێشکەشى دەکرێن، لەپێناو یاریکردن لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

ڕادیۆ مۆنتی کارلۆ ئاشکرای کرد کە خێزانی مباپێ بە ڕیاڵ مەدریدیان راگەیاندووە کە هەفتەی داهاتوو کوڕەکەیان بۆ پایتەختی ئیسپانیا دێت.

بەپێى ئەو زانیارییانەى لە سەرچاوەکانى نزیک لە مپاپێوە دزەیان بۆناو میدیاکان کردووە، مباپێ تا بەرزکردنەوەى نازناوى خولى فەرەنسى و یەکلایى بونەوە، دانبەخۆیدا دەگرێت و هیچ هەنگاو و جوڵەیەک لەبارەى داهاتویەوە ناکات، بەڵام لەگەڵ کۆتایى خولەکە بەرەو مەدرید خۆى کۆدەکاتەوە.

426 جار خوێندراوەتەوە