وەزارەتی تەندروستی عومان لە تویتەر چەند جۆرێکی خواردنی
بڵاوکردەوەتەوە بۆ پارشێو کە چەوری لە خۆناگرن و وزەی پێویستیش بە رۆژوەوان
دەبەخشن.
باسی لەوەشکردوە، پێویستە لە پارشێودا خۆمان لە خواردنی
خێرا (فاست فود) و قورس بپارێزین و بڕی پێویست ئاو بخورێتەوە لەو
کاتەدا.
وەزارەتی تەندروستی عومان ئاماژەی بە جۆرێکی خواردن کردوە
لە پارشێودا کە وزەی پێویست بە رۆژوەوان دەبەخشن و لە خواردنەکانیش ئەمانەن:
گەنمە کوتاو
نیسك
شۆفان
فاسۆلیا
نانی جۆ
شیر و ماست
زەڵاتەی سەوزە و میوە
دەشڵێت: بە شێوەیەکی گشتی پێویستە خواردنی فرێش بخورێت وەکو
میوە و سەوزە و شەربەت و ماست و زەڵاتە و خۆمان لە خواردنی گەرم کراوە بگرین.
604 جار خوێندراوەتەوە