راپۆرتێکی ژوری توێژینەوەکان لەبارەی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد

KNN : Kurdish News Network
04:33 - 14/04/2022
ڕاپۆرت
+
-

دوای تێپەڕبونی ٣٤ ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالدا، هێشتا بەشێك لە كەسوكاری ئەنفالكراوان، چاوەڕێی هێنانەوەی روفاتی كەسوكارە ئەنفالكراوەكانیان ‌و بەسزاگەیاندنی تاوانبارانی ئەنفالن. داواش دەکەن کۆمەڵگەى نێودەوڵەتی ئەم تاوانە لەسەر ئاستى جیهان بە جینۆساید بناسێنێت و وەک کەیسێکى نێودەوڵەتى مامەڵەى لەگەڵدا بکات.

ژوری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە توێژینەوەیەکدا باس لە هەڵوەستەکردن لەسەر تاوانی ئەنفال دەکات و دەڵێت: بابەتێکی گرنگی وەک پرۆسەی ئەنفال پێویستیەکی گرنگی ئەم سەردەمەیە لەپێناو هەڵوێستە کردن لەسەر ئەو ڕوداو کارەساتە تراژیدیە کەلەو قۆناغەدا ڕوبەڕوی گەلی کورد بۆتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە: "ئەم توێژینەوەیە سەرنجی خستوەتەسەر پڕۆسەی ئەنفال، لەناوچەکانی کوردستان بەگشتی و لەڕوی سنوری جوگرافیەوە دۆڵی جافایەتی، شارباژێڕ، مەرگەو پشدەرو قەرەداغ، تەواوی گەرمیان شارەزور و هەورامان پێنجوێن گۆپتەپە عەسکەر دەشتی هەولێر بالیسان باڵەکەیەتی و بادینانی بەتایبەتی".

ئامانجی ئەو توێژینەوەیە بریتیە لەناساندنی ئەنفال وەک پرۆسەیەکی جینۆسایدو کۆمەڵکوژی کورد، لەگەڵ دەرخستنی لێکەوتەو کاریگەرییە خراپەکانی پرۆسەی ئەنفال لەسەر دانیشتوانی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، ئامانجێکی تری ئەم توێژینەوەیە دەرخستنی قۆناغەکانی پرۆسەی ئەنفالە. بۆ ئەم مەبەستە هەوڵمانداوە بابەتەکە دابەش بکەین بەسەر چەند ئامانجێکی تایبەتدا، تیایدا چەند پرسیارێکمان وروژاندوە، بۆئەوەی لەڕێگەی وەڵام دانەوەی ئەو پرسیارانەوە وەڵامی ئامانجە گشتیەکەمان دەست بکەوێت. لەوانەش"

کلیک لێرە بکە بۆ دەقی راپۆرتەکە

474 جار خوێندراوەتەوە