بەبۆنەی رۆژی جیهانیی
بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی منداڵان، چالاکییەک لە شاری سلێمانی ئەنجام درا.
رۆژی (15)ی
شوباتی هەموو ساڵێک وەک رۆژی جیهانیی بەرەنگاربونەوەی شێرپەنجەی منداڵان دیاریی
کراوە و بەو بۆنەوەیە سەنتەرەکانی چارەسەریی شێرپەنجە لە هەریەک لە سلێمانی، هەولێر
و دهۆک چالاکی جۆراوجۆریان ئەنجام دا.
لە نەخۆشخانەی هیوا
شاری سلێمانی، چالاکییەکی نمایشکردنی کاری دەستی و وێنەکێشانیان بۆ منداڵانی توشبوو
بە شێرپەنجە کردەوە.
لە چالاکییەکەدا،
(100) منداڵ بەشداربون و تیایدا کاری دەستی و وێنەکێشان کە منداڵانی توش بوو بە شێرپەنجە
ئامادەیان کردووە نیشاندران.
فۆتۆ؛AA
326 جار خوێندراوەتەوە