ئەمریکا ‌و ناتۆ مانۆرێکی سەربازیی لە دەریای ناوەڕاست ئەنجامدەدەن

KNN : Kurdish News Network
09:17 - 22/01/2022
جیهان
+
-

ئەمریکا رایدەگەیەنێت: لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان لە ناتۆ، مانۆڕێکی سەربازیی لەدەریای ناوەڕاست ساز دەکەن.

 

جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا "پنتاگۆن"، رایگەیاند: رۆژی دووشەممە لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان لە رێکخراوی ناتۆ، دەست بە مانۆڕێکی سەربازی دەکەن لە دەریای ناوەڕاست.

 

وتیشی: لە مانۆڕەکەدا کە ناویان ناوە ( نبتۆن سترایک 22) و تا رۆژی چواری مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت، فڕۆکەهەڵگری (یو ئێس ئێس هاری ترومان) بەشداریی پێدەکەن.

 

کێربی، جەختیشی کردەوە لەوەی، ئەم مانۆڕە، لە ساڵی (2020) ەوە ئامادەکاریی بۆ دەکەن ‌و هیچ پەیوەندییەکی بە دۆسیەی رووسیا ‌و سنووری ئۆکرانیاوەنییە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، روسیاشبە بەشداریی چین ‌و ئێران، لە دوێنێوە دەستی کرد بە مانۆڕێکی سەربازییبە بە شداریی زیاتر لە (140) کەشتیی جەنگی کە تا مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت ‌و ئاوەکانی  زەریای ئەتڵەسی‌و زەریای هێمن ‌و دەریای ناوەڕاست دەگرێتەوە.

341 جار خوێندراوەتەوە