کازمى چەند فەرمانێکى سەربازى دەرکرد

KNN : Kurdish News Network
09:22 - 21/01/2022
عێراق
+
-

سەرۆک وەزیرانى عێراق فەرمانیکرد بە پێداچونەوە بە فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکانى دیالە، دەشڵێت: کەمتەرخەمەکان سزادەدرێن لە هەر پلەو پۆستێکبن.

لە راگەیەنراوێکدا، نوسینگەى راگەیاندنى مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق کە لە دواى کۆبونەوەیەکى بەپەلە لەگەڵ فەرماندە ئەمنى و سەربازییەکان لەبارەگاى فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکان ئەنجامیدا، رایگەیاند: کازمى لەکۆبوونەوەى لەگەل فەرماندە ئەمنى و سەربازییەکان جەختیکردوەتەوە لەسەر سزادانى کەمتەرخەمەکان لەهەر پلە و پۆستێک بن. 

باسى لەوەشکردووە، سەرۆک وەزیران فەرمانیکردوە بە پتەوکردنى ئاسایشى سەر سنورى عێراق و سوریا، بەتایبەت دواى روداوەکانى زیندانى حەسەکە. 

هەروەک جەختى کردۆتەوە لەوەى، پێویستە رێگە نەدرێت بە دوبارەبونەوەى دزەکردنى ئەمنى لەو روەشەوە ئەرکى دەزگا هەواڵگرییەکانى زیاتر کردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە ناحیەى عوزێم داعش هێرشیکى ئەنجامدا و بەهۆیەوە (11) سەرباز کوژران.

446 جار خوێندراوەتەوە