لیژنەی فریاگوزاریی سلێمانی داوا دەکات،
هاوڵاتییان تا چەند کاتژمێری داهاتووش، لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
لیژنەی فریاگوزاریی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا،
هۆشداریی دا لە بارەی دۆخی شەقامەکانەوە و دەڵێت: هێشتا شەقامەکانی ناو شار و دەرەوەی
شار، بەستەڵەکە و مەترسیی ڕووداوی هاتوچۆ هەیە.
لیژنەی فریاگوزاریی سلێمانی داوا لە
هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات، لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە و شۆفێری نەکەن، چونکە هیچ
ڕێگایەک سەلامەت نییە تا چەند کاتژمێری داهاتوو.
لیژنەی فریاگوزاریی سلێمانی، دەشڵێت: لە
حاڵەتی پێویستدا هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندیی بکەن بە ژمارەکانی (ژمارە ١٠٠ سەنتەری
هەماهەنگی هاوبەش)، (ژمارە ١٨٨ کۆنترۆڵی هاتووچۆ)، (ژمارە ١١٥ بەرگری شارستانی)
و (ژمارە ١٢٢ فریاگوزاری تەندروستی)
190 جار خوێندراوەتەوە