لە هێرشی داعشدا بۆ سەر هێزە عێراقییەکان لە
پارێزگای دیالە، 11 کەس لە هێزەکان کوژران کە ئەفسەرێکیان تێدایە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، بەرەبەیانی
ئەمڕۆ، چەکدارانی داعش لە دەوروبەری شارەدێی عوزێمی سەر پارێزگای دیالە، هێرشیان
کردوەتە سەر هێزە عێراقییەکان.
روونیشیان کردوەتەوە کە چەکدارانی داعش، هێرشیان
کردوەتە سەر هێزەکانی فیرقەی یەک لە نێوان گوندەکانی تاڵبە و ئوم کەرامی.
ئاماژەیان بەوەش کردوە: لە هێرشەکەی داعشدا 11
کەس لە هێزە عێراقییەکان کوژران کە ئەفسەرێکیان تێدایە.
ئەو ناوچەیەی هێرشەکەی تێدا کراوە، بە پانتایی
60 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری شارۆچکەی بەعقوبەی ناوەندی پارێزگای دیالە و بەهۆی
ئەوەی هێزە عێراقییەکان لەو ناوچەیە بڵاو نەکراونەتەوە و بوونیان نییە، بۆشایی ئەمنیی
هەیە و بەو هۆیەوە گرووپە تیرۆریستییەکان بەتایبەت داعش، کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام
دەدەن.
311 جار خوێندراوەتەوە