دادگای باڵای فیدراڵیی
عێراق، دانیشتنی تێڕاونین لە تانەکانی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی،
بۆ رۆژی سێشەممە (25)ی کانوونی دوەم دواخست.
جۆینی
کەناڵی KNN بن لە تێلیگرام
هەرچەندە بڕیاربوو، ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، پێداچونەوە
بکات بۆ ئەو تانانەى لە بارەى نادەستوورییەتی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانەوە
تۆمار کرابوون، بەڵام دادگاکە بڕیاریدا بۆ رۆژى سێشەممەى (25) ئەم مانگەی دوابخات.
پێشتر،نوسینگەی
دادگای باڵای فیدراڵی بڵاویکردبووەوە کە دادگاکەیان رۆژی (19)ی مانگە، بۆ
پێداچونەوە بەو دو تانەیەى لەلایەن هەریەک لە باسم خەزعەل خەشان و مەحمود داود سەلمان
لەسەر سەرۆکی پەرلەمان و نادەستوریی یەکەم دانیشتنی خولەکە تۆمار کراون،
کۆدەبێتەوە .
بەپێى دەستورى عێراق، پێویستە لە ماوەى (30) رۆژى داوى یەکەم دانیشتنى
خولى نوێى پەرلەمان، سەرۆک کۆمار لە پەرلەمانەوە دەنگى پێبدرێت، بۆیە پێویستە
دادگاى فیدڕاڵى پێش هەشتى مانگى داهاتوو، ئەو تانانە یەکلایى بکاتەوە کە لە
دانیشتنى یەکەمى خولى نوێى ئەنجومەنى نوێنەران دراون.
206 جار خوێندراوەتەوە