وەزارەتى
کشتوکاڵى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ بەشێوەى قیستى درێژخایەن و بێ هیچ پێشەکییەک، ئامێر
و کەلوپەلى پێشکەوتوى کوشتوکاڵى بۆ جوتیاران دابین دەکەین.
بەپێى ئاگادارییەکى
وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکاوەکانى ئاو کە ئاراستەى جوتیاران کراوە، وەزارەتى
کشتوکاڵ بە هەماهەنگی کەرتی تایبەت، هەڵدەستێ بە دابینکردنی (ئامێر و کەڵوپەلە پێشکەوتووەکانی
کشتوکاڵی) بەشێوەی قستی درێژخایەن و بەبێ وەرگرتنی هیچ پێشەکیەک.
وەزارەتى
کشتوکاڵ ئاشکراشى کردووە، تا بەردەست بونی ئامێرەکان بۆ جوتیاران، بەنرخێکی گونجاو،
و بەلێخۆشبونی گومرگی و بەخشینی تابلۆی کشتوکاڵی ئەنجام دەدرێت، ئەوەش وەک هەنگاوێکی
گرنگ بۆ پاڵپشتی و ئاشنایەتی جوتیاران بە تەکنەلۆژیایی نوێ لەبەرهەم هێنانی کشتوکاڵی.
رونیشى
کردۆتەوە، ئەو جوتیارانەی کە خوازیاری وەرگرتنی ئامێر و کەڵوپەلی کشتوکاڵین، بەمەبەستی
تۆمارکردنی ناویان و پێدانی زانیاری لەسەر جۆری ئامێر و کەڵوپەلەکان و پرکردنەوەی
فۆرم ، لە رێکەوتی (2022/1/23) دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان
و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن .
4244 جار خوێندراوەتەوە