بەڕێوەبەرایەتى
ئاو سلێمانى رایدەگەیەنێت؛ پلەکانى گەرما بەرەو نزمبونەوە دەچێن، بۆیە ئاو نەڕێژنە
کۆڵانەکان و پێوەرى ئاو داپۆشن.
لە
راگەیەنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى هۆشدارى دەداتە هاوڵاتیان کە پلەکانى
گەرما بەرەو دابەزین دەچن، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان ئەو نەڕێژنە شەقامەکان، چونکە
دەبێتە هۆى بەستنى شەقامەکان و دروستبونى روداوى هاتوچۆ.
داواش دەکات،
پێویستە تا ئاسایى بونەوەى پلەکانى گەرما، پێوەرى ئاو داپۆشن بۆ ئەوەى نەبێتە هۆى شکاندنی.
ئاوى سلێمانى
رێنمایى هاوڵاتیانیش دەکات، دەزولەیەک ئاو بکرێتەوە بۆئەوەی نەبێتە هۆى بەستنی بۆڕی
ئاو.
ئاشکراشى دەکات
لە کاتى بەستنى بۆڕى ئاودا، کەمێک ئاوی گەرم بکەن بە بەلوعەو بۆرییەکاندا بۆئەوەی
نەبێتە شکاندنیان.
4443 جار خوێندراوەتەوە