بەهۆی بەستنی ڕێگاوبانەکانەوە چەندین ڕوداوی هاتوچۆ ڕویاندا

KNN : Kurdish News Network
09:10 - 18/01/2022
کوردستان
+
-

بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرمایەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و بەهۆی بەستنی بەشێک لە ڕێگاوبانەکان بەتایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی، شەوی رابردو دەیان ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا و تەنها لە یەک ڕووداویاندا، لە ڕێگای دووکان، پێنج هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

 

سەرەڕای هۆشدارییەکانی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆ و لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر و بەستنی شەقامەکان، لەناو زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان، چەندین ئۆتۆمبێل لە ناوچە جیاوازەکان پێکیاندادا.

 

بەپێی ئەو دیمەنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە، هەر شەوی ڕابردوو، بەهۆی شەختە و بەستنی شەقامەکان، دەیان ئۆتۆمبێل لەسەر پردی کۆبانێ لە شاری سلێمانی پێکیانداداوە.

 

هەر دوێنێ بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە، لە ڕێگای دووکان، پێنج هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

 

تا ئێستا هاتوچۆ ئاماری لەسەر ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە ئەنجامی ئەو شەختە و سەرمایە، بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام هۆشداریی ئەوەشی داوە کە دابەزینی پلەکانی گەرما ئەمڕۆ سێشەممەش بەردەوام دەبێت و لە هەندێک ناوچە دیاردەی بەستن و شەختە لە ناوکۆڵان و شەقامەکاندا روودەدات.


265 جار خوێندراوەتەوە