بههۆی دابهزینی پلهكانی گهرما و دروستبونی ئاستهنگهكانی هاتوچۆ، دوو
رۆژ پشو له پارێزگای سلێمانی بەفەرمى رادەگەیەنرێت.
سەرچاوەیەکى فەرمى لە پارێزگاى سلێمانى بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN)ى راگەیاند، لە ئێستادا پارێزگارى سلێمانى
لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانى پارێزگاکە لە کۆبونەوەدایە بۆ راگەیاندنى پشوى
فەرمى لەسەرجەم دامودەزگاکانى حکومەت.
ئەو سەرچاوەیە وتیشى؛ تائێستا بڕیاردراوە رۆژى سێشەممە و چوارشەممە بکرێتە
پشو، بەڵام گفتوگۆ دەکرێت بۆ ئەوەى رۆژى پێنج شەممەش بکرێتە پشو.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پەروەردەى سلێمانى، تا رۆژى پێنج شەممە، پشوى فەرمى
لەسەرجەم خوێندنگە حکومى و ناحکومییەکانى پارێزگاکە راگەیاند.
بەپێى نوسراوى فەرمى پارێزگارى سلێمانیش، پشوەکە ئەو فەرمانگە و کارمەندانە
ناگریتەوە کە لە ئەرکى خزمەتگوزارییە گشتى و خێراکان و ئێشکگریدان.
سلێمانى؛ وریا فەتاح
3489 جار خوێندراوەتەوە