وێنە؛ ئۆمیکرۆن لە ئەمەریکا مارکێتەکان چۆڵدەکات

KNN : Kurdish News Network
11:13 - 16/01/2022
گەلەری

بەهۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ئۆمیکرۆن لە ئەمەریکا، کێشە لە دابینکردنی پێداویستییەکان دروست بووە.

 لە ویلایەتی نیوجێرسی باکوری رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، مارکێتەکان ناتوانن پێداویستییەکان دابین بکەن و رەفەکانیان چۆڵ بوون.

ئەوەش دواى ئەوە دێت، لەئێستادا شەپۆلێکى بەهێزى بڵاوبونەوەى گۆڕاوى ئۆمیکرۆن ئەمەریکا و چەندین وڵاتى جیهانى گرتۆتەوە و بەشێک لە وڵاتانیش رێکارەکانى خۆپارێزیان توندتر کردۆتەوە.

185 جار خوێندراوەتەوە