زیانەکانی نەشتەرگەری جوانکاری لوت

KNN : Kurdish News Network
10:10 - 14/01/2022
تەندروستی


نەشتەرگەری جوانکاری لوت بۆتە دیاردەیەکی باو، کە ئێستا بەڕێژەیەکی زۆر ئەو نەشتەرگەرییە دەکرێت، پسپۆڕانی بواری تەندروستی زیانەکانی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییان خستوەتەڕو.


زۆربەی نەشتەرگەری جوانکاری بۆ بچوککردنەوەی قەبارەی لوتە، کە زیان بە بۆری هەناسە لە بەشی لوتتدا دەگەیەنێت، لەبەرئەوەی نەشتەرگەرییەکە قەبارەی لوت بچوک دەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە بەربەستێک بۆئەوەی بەباشی هەناسە نەدەیت و بەشی هەناسەدان توشی زیان ببێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک کات بەشێک لەوکەسانەی نەشتەرگەری لوت ئەنجامدەدەن،بەرامبەر بە بۆن و خواردن توشی هەستیاری و حەساسییەت دەبن، چونکە بەشێکیان بۆماوەیەکی زۆر توانای بۆنکردن لەدەست دەدەن.

پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن، زۆربەی کات بەشی ناوەوەی لوت توشی برینداربون دەبێت و بە زەحمەت چارەسەر دەبێت.

هەروەها بۆری فرمێسکیان توشی کێشەدەبێت و بۆماوەکی زۆر فرمێسک بەچاویاندا دێتە خوارەوە.

1073 جار خوێندراوەتەوە