بەپێى راپۆرتێکى
کۆمپانياى دانە غاز ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لەکێڵگەی کۆرمۆر بۆ (50%) زیادی کردوە
و ئەو کۆمپانیایەش رایدەگەیەنێت؛ پلانیان بۆ زیاترکردنى ئەو رێژەیە هەیە.
کۆمپانایای دانە
غاز لە راپۆرتى کارەکانیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە ڕایگەیاند؛ بەرهەم هێنانی
غاز لەساڵی رابوردو بەراورد بە ساڵی (2018)، بەرهەمهێنان (50%) زیادی کردوە و گەیشتوەتە (452)
ملیۆن مەتر سێجا لە رۆژێکدا، لە کاتێکدا ساڵی (2018) ئەو ریژەیە (305) ملیۆن پێ سێجا
بووە لەڕۆژێکدا.
دانا غاز باسى لەوەکردووە، دەیانەوێت رێژەى
بەرهەمهێنان بۆ ساڵى (2023)، بگەیەنن بە (700) ملیۆن مەتر سێجا لە رۆژێکدا و
ئاستەکەشى بۆ (55%)، بەرز بکەنەوە.
هەرچەندە
کۆمپانیاکە ئاشکرایکردووە کە بەرهەمهێنانى غازیان بەرزکردۆتەوە، بەڵام رۆژ بە رۆژ
قەیرانى غاز بەرۆکى هاوڵاتیانى هەرێم دەگرێت و تائێستا چارەسەرى ریشەیى بۆ
نەدۆزراوەتەوە.
293 جار خوێندراوەتەوە