شەش خوێندکارى کچ لەبەشى ناوخۆییەوە رەوانەى نەخۆشخانە کران

KNN : Kurdish News Network
09:17 - 11/01/2022
کوردستان
+
-

بەهۆى تەنگەنەفەسییەوە، شەش کچە خوێندکارى پەیمانگاى تەکنیکى کۆیە/ تەقتەق، رەوانەى نەخۆشخانەکران کە دوانیان تەندروستیان ناجێگیرە.

هاوكار عەلی، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی كۆیە رایگەیاند:شەش خوێندکاری كچ لە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە/تەق تەق کە لە بەشە ناخۆیین بەهۆی تەنگەنەفەسیەوە گەێنرانە نەخۆشخانەی گشتی تەق تەق دواتریش رەوانەی کۆیە کران.

دەشڵێت، "هۆکاری روداوەکە ئەوە بووە، سۆبای کارەبایان پێکردوە کارەبا بڕاوە دواتر لایتی شەحنیان لەسەر سۆباکە داناوە، بەیانی کاتێک کارەبا هاتۆتەوە لایت شەحەنەکەی تواندۆتەوە".

لەبارەى دۆخى تەندروستیانەوە، وتەبێژى تەندروستى کۆیە ئاشکرایکرد کە دوانیان بارودۆخی تەندرووستییان. ناجێگیرە.

 

کۆیە/ هەژار رەشید

2704 جار خوێندراوەتەوە