وەزارەتی
بەرگری عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی لە
سنوری پارێزگای سلێمانی راگەیاند.
وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: مەفرەزەکانی
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی توانیان لەو پارێزگایە چوار تیرۆریست
دەستگیربکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، تیرۆریستەکان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر لەلایەن
دادگا جیاوازەکانەوە داواکرابون.
وەزارەتی بەرگری عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای گرتنەبەری رێکارە یاسایی و ئیدارییەکان چوار تیرۆریستەکە رادەستی لایەنی داواکراو کراون بۆ ئەوەی بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
578 جار خوێندراوەتەوە