دانیشتنی په‌رله‌مانی
عێراق ده‌ستى پێکردەوە و دووه‌م به ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی
دانیشتنەکە دەکات و دەرگاى خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق
کرایەوە.
دواى ئەوەى لە یەکەم
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق گرژى دروست بو؛ دوای ئەوەی کۆبونەوەکە شکستی هێنا لە هەڵبژاردنی
سەرۆکى پەرلەمان و سەرۆکە کاتیەکەشى ڕەوانەى نەخۆشخانە کرا، خالید دەڕاجى وەک دووەم
بە تەمەنترین پەرلەمانتار؛ سەرۆکایەتى دانیشتنى پەرلەمانى گرتە ئەستۆ.
لە دانیشتنەکەى
ئەمڕۆدا، لە دواى سوێند خواردنى یاسایى پەرلەمانتاران، دوای ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
شیعەکان ڕایانگەیاند کە گەورەترین کوتلەی ئەنجومەنەکەیە و بە پێشکەشکردنى
گەورەترین فراکسیۆن کە ژمارەیان 88 پەرلەمانتارە، دانیشتنەکەى پەرلەمان پشێوی لێکەوتەوە
و ئاڵۆزیەکان دروست بون.
پەیامنێرى (KNN) لە بەغدا رایگەیاند، گرژییەکەى کۆبونەوەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لەنێوان
پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی دژ بە سەدر روویداوە،
پەرلەمانتارانی هەماهەنگی چوونە سەر سەکۆی پەرلەمان و هەندێک سەرچاوەش دەڵێن: "پاڵ
بە مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی کاتى پەرلەمانەوە نراوە."
"لە کاتی پێشکەشکردنی ناوی 88 پەرلەمانتار لە لایەن چوارچێوەی
هەماهەنگی و ناساندنی خۆیان وەک گەورەترین هاوپەیمانی پەرلەمانی، سەدڕیەکان چونەتە
سەر سەکۆى هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران" و هاوکات میدیا عێراقیەکان ئەوەیان بڵاو
کردەوە کە پاڵنراوە بە سەرۆکی پەرلەمانەوە لەو کاتەدا.
بۆ کۆنترۆڵکردنی گرژییەکەش، پاسه‌وانه‌كانی په‌رله‌مان
هاتونه‌ته ناو هۆڵى پەرلەمان و مه‌شهه‌دانیش به‌په‌له براوه‌ته ده‌ره‌وه‌و به
ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن براوه‌ته نه‌خۆشخانه، هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه دانیشتنه‌كه‌ى پەرلەمان
بۆ ماوەیەکى کاتى هه‌ڵگیرا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش وێنەی مەشهەدانی
بڵاوکرایەوە کە بە باوەشی پاسەوانەکانەوەیە.
205 جار خوێندراوەتەوە