کۆبونەوەى پەرلەمانى عێراق دواخرا

KNN : Kurdish News Network
11:13 - 09/01/2022
عێراق
+
-

راگەیاندنى فەرمى پەرلەمانى عێراق، دواخستنى دانیشتنى یەکەمین کۆبونەوەى خولى نوێى پەرلەمانى بۆ کاتژمێرێک، راگەیاند.

هەرچەندە، بڕیاربوو کاتژمێر (11:00)ى ئەمڕۆ، دانیشتنى یەکەمى خولى نوێى پەرلەمانى عێراق بەڕێوە بچێت، بەڵام بەپێى راگەیاندنى فەرمى پەرلەمان، کۆبونەوەکە کاتژمێرێک دواخراوە.

بەپێى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى، دەبێت لە کۆبونەوەى ئەمڕۆدا سەرۆکى پەرلەمان دیارى بکریت.

هەرچەندە تائێستا ئاراستەیەکى رون و یەکلایى کەرەوە بونى نیە، بەڵام زۆربەى خوێندنەوەکان بەو ئاراستەیەن، محەمەد حەلبوسى ببێتە سەرۆکى خولى نوێى ئەنجومەنى نوێنەران.

185 جار خوێندراوەتەوە