کاهو، بەهۆی دەوڵەمەندى
بە ریشاڵەکان کرداری هەرس ئاسان دەکات و بۆری میز پاکدەکاتەوە و ناهێڵێت ئاو لە لەشدا
کۆببێتەوەو ببێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش.
پسپۆڕانی بواری
پزیشكی دەڵێن، لە کاهودا بڕێک ئاو هەیە و سوودی زۆری تەندروستی هەیە، بەوپێیەی جەستە
لە ژەهر و ماددەی زیانبەخش پاک دەکاتەوە و چەوری زیانبەخش دەسوتێنێت، پاشان دەتوانرێت
کاهوو لەنێوان ژەمەکان یاخود لەگەڵ خواردندا بخورێت.
لەلایەکی ترەوە،
ماڵپەڕی لەها مەگەزین لە پەڕەی تەندروستییدا بڵاویکردەوە، پێنج گەڵا سپێناخ لەگەڵ پێنج
گەڵای کاهو و کەوچکێکی بچووک لە هەنگوینی سروشتی تێکەڵ بکەیت و پێش نان خواردن بیخۆیت،
دوای ماوەیەک ئەنجامەکەی باش دەبێت و دەبینیت کێشی لەش بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە.
وەرگیراوە لە
پەیجى دکتۆرى سەرهێڵ
1535 جار خوێندراوەتەوە