نزیکەى یەک ملیار دینار چەکى پارەى جوتیاران گەیشتە هەرێم

KNN : Kurdish News Network
10:29 - 05/01/2022
ئابوری
+
-

بەڕێوەبەرى گشتى بازرگانى هەرێم رایگەیاند: بەشى هەشتەمى چەکى پارەى جوتیاران کە (900) ملیۆن دینارە گەیشتە هەرێم و لە چەند رۆژى داهاتودا دەستبەدابەشکردنى دەکرێت.


نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند: بەشی هەشتەمی  چەكی پارەی  جوتیاران بۆساڵی (2021)گەیشتۆتە هەرێم لە چەند رۆزی ئایندە و دواى وەرگرتنی رێكارە ئیدارییەكان لە رێگای بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی شارەكان چەكەكان بەپێی رۆژی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكان دابەش دەكرێن.

بڕی پارەی هاتوو بۆ شارەكان بەم شێوەیەیە:

- هەولێر (350.000000) سێ سەدوپەنجا ملیۆن دینار
- سڵێمانی(500.000000) پێنج سەد ملیۆن دینار
- دهۆك (50.000000) پەنجا ملیۆن دینار

712 جار خوێندراوەتەوە