ئەگەر شەوى رابردو باش نەخەوتویت ئەم هەواڵە بخوێنەوە

KNN : Kurdish News Network
09:40 - 05/01/2022
تەندروستی
+
-

زۆر کەس کێشەی خەوتنیان هەیە، تەنانەت دوای ئەوەى رۆژێکی زۆر تاقەت پڕوکێن و سەختی دەبینن لە کارکردن، بەڵام هێشتا ناتوانن بە باشى بخەون.

شارەزایانیش ئامۆژگارییان دەکەن خواردنەوەیەکیان هەبێت کە یارمەتیان دەدات بە خێرایی و بۆ ماوەیەکی درێژ بخەون.

 بەپێی هەواڵێکى پێگەى "womansworld"، خواردنەوەی ئاوی خوێ (ئاوى سوێر) چارەسەرێکی پزیشکییە بۆ خەوتنێکی باشتر.

 پێگەکە ئاشکراى کردووە کە ئەم خواردنەوەیە وا لە مرۆڤ دەکات بیرى بچێتەوە کە له‌ كاته‌ دره‌نگه‌كانی شەو به‌خه‌به‌ربێته‌وه‌ یان لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیان بۆ ئەوەی بچێتە تەوالێت.

بەپێى رونکردنەوەى ئەم پێگەیە، ئاوی دەریا ماددەیەکی تێدایە بەناوی ئەلکترۆلیت کە بەرپرسە لەهاوسەنگکردنی شلەکان لە لەشتدا ئەگەر شلەکانی لەشتدا ناهاوسەنگ بن ئەوا لەشی تۆ هەوڵ دەدات ئەمە ڕاست بکاتەوە، بەتایبەت لە خەوى نیوەی شەودا.

 ئەوەشخراوەتەڕو، خوێی دەریایی یان (ئاوى سوێر)، یارمەتی گەیشتن بە هەموو خانەکانی لەشی ئێمە دەدات لە خۆلادان لە هەر کۆکردنەوەیەک لە شلەکان، کە ئەمەش دەبێتە هۆی خەواندنی نەشیاو لە شەودا.

 دیارترین شت لێرە بڕی ئاوەکەیە و شارەزایان ئامۆژگاریتان دەکەن کە بڕێکی دیاریکراوی لێ بخۆن، کاریگەریەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ دەبێتەوە. باشتر وایە (30) خولەک پێش کاتی خەوتن پەرداخێکی هەشت ئۆنس لە ئاوی دەریا بخۆنەوە، بەڵام قوتابخانەی پزیشکی ئەمەریکا دەڵێت ئافرەتانی سەروو (50) ساڵ دەبێت کەمتر بخۆن، چونکە دەبێت خواردنی خوێ بەگشتی کەمتر بێت.

6771 جار خوێندراوەتەوە