مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبارەی کارەساتەکەی (جەبەل)وە لە پارێزگای بابل، چوار بڕیاری تایبەتی دەرکرد.
کازمی بەبایەخەوە باسی لە وردەکاری ئەو کۆمەڵکوژییەی جەبەل کردوە کە (20) هاوڵاتیی تیدا کوژرا، فەرمانی بە لایەنە ئەمنییەکان کردوە پەلە بکەن بۆ گەیشتن بە راستییەکان.
دەقی بریارەکانی کازمی:
1-پێكهێنانی تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌منی به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا و ئه‌ندامێتی (بریكاری ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی و بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ كاروباری پۆلیس و بریكاری وه‌زاره‌تی داد، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی) بۆ فراوانكردنی ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كان و ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له‌سه‌ر خراپ ره‌فتاركردنی هێزه ئه‌منیه‌كان، به‌جۆرێك سه‌رجه‌میان بخرێنه ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی ورده‌وه و پشت به‌سه‌رچاوه هه‌واڵگریه‌كان ببه‌سترێت، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیشدا ڕاپۆڕت بده‌نه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان.
2- لەسەرکار لابردنی بەڕێوبەری پۆلیس، بەڕێوبەری هەواڵگری بابل و بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری جەبلە، راپێچکردنیان بۆ لێکۆڵیننەوە ، لەگەڵ هەمو ئەو کەسانەی لە تاوانەکەدا تێوەگلاون.
3- دەستنیشانکردنی هەمو ئەو کەسانەی لەڕێگەی راگەیاندنەکانەوە بە بڵاو کردنەوەی زانیاری ئەمنی و بڵاوکردنەوە زانیاری چەواشيکاریانە، بدرێنە دادگا و مامەڵيی یاساییان لەگەڵدا بکرێت.
4- راسپاردنی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بۆ لێکۆڵینەوەی ورد لە روداوەکە و پێدانی راپۆرتی کۆتایی بە فەرماندەی گشتی هێزەکان لەسەر رێخستنەوەی کاری ئەمنی و هەواڵگری بۆ هەمو ئەو وەزارەتانە و پڕکردنەوەی هەمو ئەو کەلێنانەی کە ڕێگە بە دەستێوەردان دەکەن لە دەزگا هەواڵییەکاندا.
6377 جار خوێندراوەتەوە