نهخۆشییهكی نوێ به ناوی فلۆرۆنا له ئیسرائیل
بڵاو بووهتهوه، ئەوەش له یهكگرتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئهنفلۆنزاوه درووست
بووه.
ڕۆژنامەى ئەل حوڕە بڵاویكردووهتهوه، نەخۆشییەکى نوێ لە ئیسرائیل
بەناوى فلۆرۆنا بڵاوبوەتەوە کە لەیەکگرتنى هەردوو ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەنفلۆنزا
دروستبووە و یهكهم حاڵهتی توشبوون بە نەخۆشیەکەش تۆمار كراوه.
بەهۆی بەرزی ڕێژەی توشبوانی نەخۆشی ئەنفلۆنزای
وەرزی و بونی نەخۆشی کۆرۆنا لە ئیسرائیل، ڤایرۆسى فلۆرۆنا دەرکەوتوە، ئەوەش لەدوای
پشکنین بۆ ئافرەتێک لە یەکێک لەنەخۆشخانەکانی ئیسرائیل بەناوی ڕابینە، نەخۆشەکە هەڵگری
هەردو ڤایرۆسی ئەنفلۆنزاو کۆرۆنایە.
باس لەوەکراوە ئافرەتەکە گەنجە و باری تەندورستی
جێگیرەو ئەگەری دەرکردنی لەنەخۆشخانە هەیە .
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەئێستادا لە ئیسرائیل هەزارو
(849) نەخۆش کە هەڵگری فایرۆسی ئەنفۆلنزا و چوار هەزار حاڵەتی نوێێ کۆرۆنا لەڕۆژی
چوارشەمەوە تۆمارکراون.
2849 جار خوێندراوەتەوە