وێنە؛ باشترین وێنەکانى ناشناڵ جیوگرافى لە (2021)دا

KNN : Kurdish News Network
10:05 - 31/12/2021
گەلەری

ناشناڵ جیوگرافیی، (28) وێنەی وەک باشترین وێنەکانی ساڵی (2021)ی خۆی هەڵدەبژێرێت و دەیخاتەڕو، لێرەدا گرنگترین فۆتۆکان دادەنێین.

ئەمساڵ کاتێک جیهانی مرۆڤ لە هەڵچوون و شڵەژانەکانی نەخۆشی کۆڕۆنادا بە گیرۆدەیی مایەوە، لە جیهانە شاراوەکەی گیانلەبەر و ئاژەڵە کێوییەکان، کە بەردەوام بوون لە ژیان، بێ ئاگابوین.

بۆ ئەوەی چاوێکی خێرا بە ژیانی ئەو ئاژەڵانەدا لەم ساڵدا بخشێنینەوە، پێگە و ماڵپەڕی (ناشناڵ جیوگرافیی)، لە (28) وێنەی نایاب و سەرنجڕاکێشدا، سەرنجمان بۆ لای ژیانی ئەو ئاژەڵانە و سەرگوزەشتەی وێنەکان رادەکێشێت، (تەنها هەندێک لەم وێنانە ئاماژەپێدەدەینەوە!).

 

بۆقە شوشەکان ویڵی

 

بۆقى شووشەی ماندویاکۆ

بۆقە شوشەکان- زیندەوەرە بچوکە دار- نیشتەجێیەکانی ئەمریکای لاتین، کە بە پێستە ڕوون و ڕۆشنەکانیان ناسراون- ئامادەیی ڕەنگگۆڕین، خۆگۆڕینیان لە بارودۆخ و ژینگە جیاوازەکاندا، بۆ داونانەوە یان خۆڕزگارکردن لە مەترسییەکان، هەیە. بۆقە شووشەی ماندوریاکۆ (ئەوەی بەشى خوارەوە)، ڕاوچییەکی هەلپەرستە، چاوەڕێدەکات، تا مێروو و جاڵجاڵۆکە بەلایدا تێدەپەڕن، ئینجا هێرشیان دەکاتەسەر. سەرەمێکوتەی بۆقە شووشەی ویڵی (ئەوەی بەشى سەرەوە)، نیشتماننشینی شاخی ئەندێسی ئیکوادۆری ڕۆژهەڵاتە، خۆی بە لوتکەی گەڵای گوڵی سەرخەس هەڵدەواسێت. کاتێک هێلکەکان دەتروکێن و دەبنە سەرەمێکوتە، بەرەو قوڵایی جۆگەکان دەکەونە خوارەوە و لە گەشەکردن و پەرەسەندنیان بەردەوام دەبن.

رۆبیانى کەرکەدەنى مارسێلیا


ڕۆبیانی کەرکەدەنی مارسێلیا، (256) پێ لەژێر ڕووی دەریای سپیی ناوەڕاست، لە دارستانەکانی مەرجانی رەشدا سەرئاودەکەوێت، پشوودەدات و دەمێنێتەوە. (مەرجان ئاماژەیە بۆ ئێسکە پەیکەری رەشیان، بەڵام خانە زیندووەکانیان سپیین.) رۆبیانەکان دەوروبەری چوار ئینج درێژن و ئاماژەکان بە دەستلێدان لە ئالیارەکانیان دەنێرن. لە دەریای سپی ناوەڕاست بڕێکی پلاستیک لە هەناویاندا دۆزراوەتەوە.

 

ماسى چزوپەمەیی


مەلەوانەکان لە تەواوی ئەتڵانتای باکور، بە بینینی ئەم بوکەماسییە (پێلاجیا نۆسیلوسا) رادەکەن، ئەم ماسییە بەگشتی بە (چزوپەمەیی) ناسراوە.

 

مێروە گولـلە

 

مێروى دارتاش

دیمەنی سەری مێرووەکان، کە وێنەگر ئێدوارد فلۆرین نیگا چرکاندونی، دەموچاوی مێرووەکان بە مایکرۆسکۆپێکی ورد دەخاتەڕوو. وێنەی سەرەوە مێرووە گولـلەیە، پاڕاپۆنێرە کلاڤاتە، کە نیشتمانەکەی ئەمەریکای لاتینە. مێروویەکە کە ئازاربەخشترین چزوی لە هەر مێشومەگەزێکی تری هەیە، مێروویەکە لە رەگەزی مێرووی دارتاش (کامپۆنۆتۆس)، گروپێکی گەورە و ئاڵۆزی مێرووی دۆزرایەوە لە جیهاندا، کە زیاتر لە هەزار جۆر لەخۆدەگرێت.

کاتێک شەو باڵ بەسەر دەریایەکی کراوەدا دەکێشێت، لەوێ جیهانێک بۆ گەڕان و پشکنین هەیە

جاکى نەوجەوانان

 

مانگا ماسى

لەسەرەوە، جاکی نەوجەوان خۆی لەپشت بووکەماسی دەشارێتەوە- وەک ئەوەی بەلەمێکی ماتۆڕدار لێبخوڕێت. بووکەماسی پەناگەیەک بۆ پاراستنی جاکی نەوجەوان لە دڕندەکان دابیندەکات. لەکاتێکدا جاک ڕەنگە خواردن بە مشەخۆرەکان بدات، کە لەسەر خانەخوێیەکەی ئەڵقەڕیز دەبن و پێوەی دەنوسێن. لە خوارەوە، مانگاماسیی نەوجەوانی هێندەی دراوێک، لە کەنارەکانی ئیندۆنیزیا فڕەفڕدەکات.



پڵنگێکی نێر، لە پەناگەی نەتەوەیی پڵنگی کێوی فلۆریدا- باشووری رۆژئاوای فلۆریدا، بەسەر چەمێکدا بازدەدات

 


فیلە هەتیوەکان، لە پەرستگای رێتیی فیل لە باکوری کینیا، هەر سێ کاتژمێر جارێک بتڵێک لە شیری گیراوەیان پێدەدرێت

 

 

دیمەنێک لە ناوەڕاستی جەنجاڵی کولـلەکانەوە، لە پاراستنی ژیانی کێوییەکانی لێوا لە باکوری کینیا، دیمەنێکی خرۆشاوانە نیشاندەدات

بەهۆی نەخۆشییەکی درێژخایەنەوە، لە (26)ی ئەیلولدا گۆرێللایەکی کێویی لە باوەشی بەخێوکەرەکەیدا ماڵئاوایی لە ژیان دەکات. کەمێک دوای ئەمە ئەم وێنەیە گیراوە


ئەنتۆنی کایر، لە پارکی نەتەوەیی ڤایرونکا لە کۆماری دیموکڕاتی کۆنگۆ، دوو شامپانزی گەنجی- بەناوەکانی فێلیکس و مارا- لەباوەش کردووە. بۆ سەنتەری راهێنانەوە و کاراکردنەوەی پڕایمەیتەکانی لویرۆیان دەبات


هەنگێکی ڕەنگ ئەرخەوانی بریسکاویی!

 

سەرچاوە:ناشناڵ جیوگرافى

 

 

وەرگێڕان و ئامادەکردنى: 

کارزان خدر

وریا فەتاح

764 جار خوێندراوەتەوە