راوێژکارى دارایی حکومەتى عێراق ئەگەرى گۆڕانکاریی لەنرخى دۆلار بەرامبەر دینار ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
03:40 - 30/12/2021
عێراق
+
-

راوێژکارى دارایی سەرۆک وەزیرانى عێراق سەبارەت بە گۆڕانکارى لە نرخى دۆلار بەرامبەر بە دینار، حکومەتى داهاتو تاوتوێی گۆڕانکاریکردن لە بودجەى 2022 دەکات لەناویاندا ئەگەرى گۆڕانکاریی لە نرخى دۆلار بەپێی بازاڕى نەوت.  


مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عیراق بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراقى ئاشکرایکردوە، حکومەتى داهاتوو پڕۆژەى بودجەى 2022 هەموار دەکات، هەرچەندە لەلایەن وەزارەتى داراییەوە بەشێوەیەکى باش ئامادەکراوە، ئەوەش یەکەم ئەرکى کابینەى نوێ دەبێت. 

ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عیراق وتیشى، پێویست بوو پڕۆژەکە لە تشرینى یەکەمدا لەلایەن وەزارەتى داراییەوە ئاڕاستەى ئەنجومەنى وەزیران بکرایە بۆ ئەوەى ئەویش رەوانەى پەرلەمانى بکردایە، بەڵام بەهۆى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانەوە هەلى ئەوە لەبەردەست نەبوو، پرۆژەکە ئێستا چاوەڕوانى پێکهێنانى کابینەى نوێیە.  


مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عیراق باسى لەوەشکردووە، پرۆژەکە هەموار دەکرێت و هەندێ بەشى بۆ زیاد دەکرێت و گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت کە یەکێکیان ئەگەرى گۆڕانکارییە لە نرخى دراو بەپێی بازاڕ و نرخى نەوت.  

 

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.


6567 جار خوێندراوەتەوە